كوردپا: یەكەم ژمارەی دوو حەفتەنامەی سیاسی – فەرهەنگیی "جامعە كردستان" بە دوو زمانی كوردی – فارسی لە شاری مەهاباد چاپ و بڵاو كرایەوە.
هەواڵدەریی كوردپرێس بڵاوی كردەوە، دوو حەفتەنامەی "جامعە كردستان" كە بڵاڤۆكێكی سەربەخۆیە و لە شاری مەهاباد بەڕێوە دەچێت یەكەم ژمارەی چاپ و بڵاو كرایەوە.
دوو حەفتەنامەی "جامعە كردستان" بە سەرپەستیی دوكتور ئەردەشیر سەدرەدینی بەڕێوە دەچێت و ئامانجەكانی بریتیتن لە، گەشە و پەرەپێدانی فەرهەنگ، هونەر و بیاڤەكانی كۆمەڵایەتی – سیاسی بە تێڕوانینی پەرەوەردیی و رەخنەگرانە.

لە یەكەم ژمارەی ئەو دوو حەفتەنامەیە بابەت و نووسراوەی كەسانێكی وەك "ئەحمەد قازی"، "ئەحمەد ئەحمەدیان"، "شاباز موحسنی" و "عەلی شەمسی بورهان" چاپ و بڵاو كراونەتەوە.

مۆڵەتی بڵاو كردنەوەی دوو حەفتەنامەی "جامعە كردستان" كە بەڕێوەبەرەكەی پێشتر بەرپرسی حەفتەنامەی "پیام كردستان" بووە، لە كۆتایی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ و لەلایەن لێژنەی چاوەدێری بەسەر چاپەمەنییەكانی وڵاتەوە بڕیاری لەسەر دراوە.