كوردپا: ئەنجومەنی مۆسیقای كامیاران دووەمین خولی فێستیڤاڵی مۆسیقای ئوستانی لە سێ بەشی جیاوازدا بەڕێوە برد.
لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئەنجومەنی مۆسیقای كامیاران فێستیڤاڵیكی بەڕێوە برد و كە كەوتە بەر سەرنجی هاووڵاتییان و ئەو ئەنجومەنە بڕیاری دا كە فێستیڤاڵێكی دیكەی مۆسیقای كوردی بەڕێوە ببات.
بە وتەی بەڕێوەبەران، فێستیڤاڵی یەكەم رێگا و بواری بۆ بەڕێوە چوونی فێستێڤاڵی دووەمی مۆسیقا لە كامیاران خۆش كرد.
دووەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای كوردی لە سێ بەشی تاك ژەنی، گرووپ (ژەنیار) و كۆرسدا بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی فەرمیی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای كوردستان، لە هەر سێ بەشدا زیاتر لە50 بەرهەم گەیشتبوونە لێژنەی داوەرانی دووەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای كوردی لە كامیاران.





