كوردپا: چەند كارگەی خیز لەسەر چۆمی گادەر لە شاری شنۆ كێشەیان بۆ وەرزێڕان و هاووڵاتییانی چەندین گوندی ئەو شارە درووست كردووە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شنۆ، هاووڵاتییان و وەرزێڕانی گوندەكانی "باڵاگیر، پووشاوێ و دەربەند" ترسیان لەوەیە كە ئاوی چۆمی گادەر بۆ مووچەكانیان بەهۆی بوونی چەندین كارگەیەکی خیز بەرەو كەم بوون دەڕوات.
بە وتەی شایەتحاڵان نزیك بە 7 كۆمپانیا لەسەر چۆمی گادەر سەرقاڵی هەڵكەندن و هەڵگرتنی خیزی ناو چۆمەكەن.
دانیشتوانی چەندین گوندی شاری شنۆ بە مەبەستی ناڕەزایەتی سەردانی شارەوانی و ئیدارەی ژینگەپارێزی ئەو شارەیان كردووە، بەڵام لەلایەن لێپرسراوانەوە هیچ وەڵامێكیان پێ نەدراوەتەوە.





