كوردپا: نەبوونی خێرایی و پچڕانی ئینتێرنێت لە پارێزگای كرماشان ئیداراتی دەوڵەتی و هاووڵاتییانی لەگەڵ كێشە بەرەڕوو كردووە.
لە چەند رۆژی رابردووە نەبوونی خێرایی و پچڕانی ئینتێرنێت لە پارێزگای كرماشان وای كردووە كە ناوەندە دەوڵەتییەكان لە دانی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان خۆیان ببوێرن.
هەواڵدەرییە ناوخۆییەكانی وڵاتی ئێران بڵاویان كردەوە، لە شاری كرماشان دەرگای زۆربەی كافی نێت و كۆمپانیا ئێنتێرنێتییەكان داخراوە و هەتا ئێستا ناوەندە پێوەندیدارەكان هیچ هەوڵێكیان لەو پێوەندییەدا نەداوە.
كێشەی ئینتێرنێت لە پارێزگاكانی رۆژئاوای ئێران كاری كردۆتە سەر سیستمی بانكی و هاووڵاتیانیش لەو كێشەیە بێبەری نەبوون.
هەر لەو پێوەندییەدا بەكارهێنەرانی ئینتێرنێتی نەیانتوانیوە كەڵك لە وێبگەڕ و "پست الكترونیكی" وەربگرن.
لێپرسراوی ناوەندی لێكۆڵینەوەكانی مەجلیسی ئیسلامیی ئێران ئەو رەوتەی بە " ئەزیەت و ئازاری خەڵكی" وەسف كردووە.
هەر دوو كۆمپانیای "مخابرات ایران" و "پێوەندیی سەیار" كە سەر بە ناوەندە ئەمنیەتی و نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانن، زۆرترین پشكیان لە داهاتی ئینتێرنێت وەبەر دەكەوێ.





