كوردپا: لێپرسراوی پۆلیسی ناجا رایگەیاند، بە شێوەی نێونجی ساڵانە 2500 حاڵەتی قەتڵ لە وڵاتی ئێراندا روو دەدات.

حەسەن بەتوولی بە هەواڵدەریی "ئیسنا"ی راگەیاندووە، لەسەدا 50‎ی ئەو قەتڵانە بەهۆی دەستدرێژی وكێشەی نامووسیەوە ئەنجام دراون.

ئەو لێپرسراوە وتیشی، بەپێی ئامارەكانی پۆلیسی ناجا، لە ساڵی 1389‎دا 968 حاڵەتی "تجاوز بە عنف" لە وڵاتی ئێراندا رووی داوە.

لێپرسراوی پۆلیسی ناجا وتیشی، لە كۆی گشتیی ئەو 968 حاڵەتە نزیك بە 600 حاڵەتی پێوەندیی دووڵایەنە بووە و ئەوەی دیكەش دەستدرێژیی زۆرەملێبووە.

ئەو لێپرسراوە بەشێكی دیكەی لەو قەتڵانەی گەڕاندەوە بۆ كێشەی ماڵی، كێشەی بنەماڵەیی و دزی و شەڕ و تێكهەڵچوونی سەرشەقام.

حەسەن بەتوولی ئاشكراشی كرد، لە سەدا 90‎ی ئەو قەتڵانە لە ناوەندی پۆلیسی ناجا تۆمار كراون و ئاماری راستەقینە لەوەش زیاترە.