كوردپا: گڵكۆی "هاجەرە خاتوون" لە شاری سنە كە بە یەكێك لە ناوەندەكانی زیارەتی و توریستی دێتە ئەژمار، بەڵام لە ماوەی یەك ساڵی رابردووە بە هۆی كەمتەرخەمییەكانی ئیدارەی ئەوقاف و خێرخوازی كوردستانەوە مەترسیی لەناو چوونی لەسەرە.
پێكهاتەی مێژوویی - فەرهەنگیی ئەو گڵكۆیە بە بەردەوامی بۆتە هۆی سەرسامیی تووریستەكانی سەرانسەر ئێران و گڵكۆی ئەو ژنە مەزنە بەپێی باوەڕە دینیەكانی مەزهەبی سوننە لە شاری سنە درووست كراوە.
هەواڵدەریی "شبستان" بڵاوی كردەوە، هەرچەند ئەو پێكهاتە مێژووییە لەلایەن ئیدارەی ئەوقاف و خێرخوازیی كوردستان ئەو گڵكۆیەی نۆژەن كردەوە، بەڵام بە تەواوەتی پێكهاتە مێژوویی و فەرهەنگییەكەی ئەو ناوەندە زیارەتییەی گۆڕیوە.

بینای گڵكۆی هاجەرە خاتوون لە رێكەوتی 19ی گەلاوێژی 1379 وەكوو ئاسەواری میللیی ئێران تۆمار كراوە.
هاجەرە خاتوون لە سەردانێكدا بۆ خوراسان و دواتریش كوردستان بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی دەكات و هەر لەوێگڵكۆیەكی بۆ درووست دەكەن.
ئەمیر ئیلاهی لێپرسراوی رێكخراوی میراس فەرهەنگی و سەنایعی دەستی، رایگەیاندووە، بەهۆی لەناو چوونی ئەو گڵكۆیە، لەلایەن ناوەندەكەمانەوە سكاڵایەكمان بەدژی ئیدارەی ئەوقافی شاری سنە تۆمار كردووە.





