كوردپا: ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بە مەبەستی ئاوڕدانەوە لە رەوت و قۆناغەكانی رۆشنبیری لە بەستێنی ئەدەبی كوردستنانی ئێران‌دا و هەروەها تیشك خستنە سەر كاریگەری و رۆڵی ئەم پرسە گرینگە وتووێژێكی بەربڵاوی لەگەڵ هادی محەممەدی نووسەر و وەرگێڕ پێكهێناوە.
هادی محەممەدی لەم دیمانەیەدا باسی لەوە كردووە، تایبه‌تمه‌ندیی شار ئه‌وه‌یه كه فه‌رهه‌نگ و كولتووری هه‌یه، رۆژنامه‌ی هه‌یه، چاپه‌مه‌نیی هه‌یه و ئه‌وه‌ش به‌ستێنێكه بۆ رۆشنبیران و كاری رۆشنبیری و رۆشنگه‌ری، واته به‌گشتی ده‌كرێ بڵێم له دوو ده‌یه‌ی پێشوه‌وه له كوردستانی رۆژهه‌ڵات بزاڤێكی رۆشنبیری ده‌ستی پێكرد كه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كورد له‌و به‌شه هه‌بووه و له‌سه‌ر حیزبه‌كانیش كاریگه‌ریی هه‌بووه.
محەممەدی لەو باوەڕە دایە، له كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كه هێشتا كۆمه‌ڵگای نیوه سونه‌تی و نیوه مۆدێڕنه شێعر هێشتا هه‌ر ژانری زاڵه، ئه‌گینا له كۆمه‌ڵگای مۆدێڕنی رۆژاوادا ژانری زاڵ رۆمان و كۆرته چیرۆكه؛ یانێ شیعر وه‌كوو ده‌قیكی تۆكمه و به‌هێز كه فۆرمی هەیە و رۆڵی سەرەكی دەگێڕی.
ـ هادی محەممەدی نووسەر و وەرگێڕ، لەدایك بووی شاری كامیارانە.
ـ بەهۆی چالاكیی فەرهەنگی و سیاسییەوە پەڕیوەی هەرێمی كوردستان بووە و لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە بواری وەرگێڕانی بابەتی رۆشنبیری و بەتایبەت تیۆریی ئەدەبی، رۆمان و شێعردا لە زمانی فارسییەوە بۆ كوردی كۆمەڵێك بەرهەمی بەنرخی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی.
چەند نموونەیەك لە كاری وەرگێڕانی هادی محەممەدی:
ـ هەرێمی شین، كۆمەڵە شێعری هاوچەرخی جیهانی، كۆمەڵناسیی ئەدەبیات، وشیاریی چینایەتی و...
بۆ خوێندنەوەی درێژەی دەقی ئەم وتووێژە سەردانی بەشی وتووێژی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بكەن.




