كوردپا: مزگێنی ناوی كۆمەڵە شێعری "مووسا قلیكی میلان" شاعێری كوردی كوردستانی ئێرانە كە بە زاراوەی كرمانجیی سەروو و بە پیتی لاتین لەلایەن چاپەمەنیی "حوسێنی"یەوە لە ورمێچاپ كراوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ماكۆ، لە دوو توێی بەرهەمە شێعرییەكانی مووسا قلیكی میلان دا فۆلكلۆر و شێوەی ژیان و مێژووی نەتەوەی كورد و بەتایبەت كوردانی كرمانج بە جوانی دەردەكەون.
مووسا قلیكی میلان ناسراو بە "سەنار" خەڵكی شاری ماكۆی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوایە و هەتا ئێستا سێكتێبی دیكەی بە زاراوەی كرمانجیی سەروو بە چاپ گەیاندووە كە یەكیان ناوی "پێنج كاریبار"ە و چەند بەرهەمی دیكەشی ئامادەی چاپە.





