كوردپا: پاش 30 زیاتر ساڵ لە ئینقلاب لە ئێران 10 گوندی بەخشی"كڵاشی"ی سەر بە شاری جوانڕۆ لە پارێزگای كرماشان، لە بوونی جادە و رێگا و بان بێبەرین.
وێبلاگی فەرمانداریی شاری جوانڕۆ لە زاری مستەفا عەزیمی ، فەرمانداری ئەو شارەوە بڵاوی كردۆتەوە، كە 10 گوند لە سەرجەم 60 گوندی بەخشی كڵاشی كە لەسەر سنوور هەڵكەوتوون لە ریگا و جادە بێبەشن و شاخاوی و هەڵدێر بوونی شوێنی ئەو گوندانە و دوور بوونیان لە بەخشی كڵاشی، شارەكانی، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی و پاوە هێندێگیروگرفتی بۆ دانیشتوانی ئەو گوندانە ساز كردووە.
یەكێك لە گوندەكانی بەخشی كەڵاشی بەناوی "سەختەكێو" هێشتا بەرقی بۆ نەكێشراوە و لە سەرجەم 98 كیلۆمیتری رێگای گوندیی ئەو بەخشە، 50 كیلۆمیتری قیرتاوە و باقیەكەی خاكییە.
نەبوونی پێداویستی و ئیمكاناتی سەرەتایی لە لادێیەكانی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران پاش زیاتر لە 30 ساڵ لە كاتێك دایە كە بەرپرسانی حكوومەتی بەردەوام باس لە ئاوەدانی و خزمەتگوزاری لەو ناوچانە دەكەن.
شاری جوانڕۆ لە پارێزگای كرماشان سەرجەم خاوەنی 160 گوندە كە 60 گوندیان لە بەخشی "كەڵاشی" دان كەلە رۆژئاوای شاری جوانڕۆ و لەسەر سنوور هەڵكەوتوون و 10 هەزار كەس حەشیمەتی هەیە.





