كوردپا: سەرەڕای بارینی باران و بەفر و زیادبوونی بەستنی بەنداو لە ئێران، ئێستاش هێندێ لە گوندەكانی دەوروبەری شاری سەحنە لە پارێزگای كرماشان لەگەڵ كەمیی ئاوی خواردنەوە بەرەوڕوون.
هەواڵدەریی "میهر" لە راپۆرتێكدا پەرژاوەتە سەر رەوشی خراپیی ئاوی خواردنەوە و نەبونی پڕۆژەی گەیاندنی گاز بۆ گوندەكانی دەوروبەری شاری سەحنە و نووسیویە: دانیشتوانی گوندەكانی "شەریف ئاوا"، "سەدرئاوا"، " گورگوەند"، "هەرێزئاوا" و "چەقاگلان" كە رۆژانە لەگەڵ نەبوونی ئاو و پچڕانی گاز بەرەوڕوون كە ئەمە بۆتە هۆی گرفتی ژیانیان و سەرەڕای ناڕەزایەتی و داخواز بۆ چارەسەریی ئەم كێشەیە، هێشتا داخوازی و گرفتەكانی ئەو گوندانە لەلایەن بەرپرسانی حكوومەتەوە پشت گوێ دەخرێت.
لە بەشێكی تر لەو راپۆرتەدا هاتووە: كە دانیشتوانی گوندەكانی سەر بە شاری سەحنە بۆ دابین كردنی ئاوی خواردنەوە پەنایان بردۆتە بەر كارێز، بیر و كانییەكانی دەروروبەری گوندەكان.
كەمی و نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە گوندەكانی شاری سەحنە لە كاتێك دایە كە چەند رۆژ لەمەوبەر وەزارەتی وزە باسی لە باران بارینی زۆری ئەمساڵ كردووە و لەم بارەوە رەزایەتی دەربڕیوە و رایگەیاندبوو، بە نیسبەت ساڵی پێشۆوە نزیك بە 20% زیادیی بارینی باران هەبووە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە لەگەڵ كەمیی ئاو بەرەوڕوو نابین.
بەرپرسانی حكومەتی بەردەوام باس لەوە دەكەن كە ناوچە كوردنشینەكان و بەتایبەت كرماشان یەك لە ناوچە پڕ ئاوەكانی وڵاتن، بەڵام گوندەكانی دەروروبەری تووشی كەمیی ئاو بوون و بەپێی زانیارییەكان لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا بەهۆی نەبوونی ئاو لە ئیلام چەندین گوند بە تەواوەتی چۆڵ كراون.
هەواڵەکانکوردستانمافی مرۆڤ
نەبوونی ئاوی خواردنەوە دانیشتوانی گوندەكانی كرماشانی تووشی كێشە كردووە
سەرەڕای بارینی باران و بەفر و زیادبوونی بەستنی بەنداو لە ئێران، ئێستاش هێندێ لە گوندەكانی دەوروبەری شاری سەحنە لە پارێزگای كرماشان لەگەڵ كەمیی ئاوی خواردنەوە بەرەوڕوون. هەواڵدەریی "میهر" لە راپۆرتێكدا پەرژاوەتە سەر رەوشی خراپیی ئاوی…




