پێنجشەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

مەهاباد؛ پووریا نەسیری خوێندکاری کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، پووریا نەسیری خوێندکاری کارناسیی بواری یاسا لە زانکۆی ئازادی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ مەهاباد
کوردستان

مەهاباد؛ سرووش یووسفزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سرووش یووسفزادە" خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ مەهاباد
کوردستان

خۆی؛ دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی ئەمین سەعدوئی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ناڕوونیی چارەنووسی

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمین سەعدوئی" خەڵکی گوندی "تاریمیش" سەر بە ناوچەی کوتولی شاری خۆی، بە شێوەی توندوتیژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
کوردستان

سوهەیلا مەتاعی، چالاکی مەدەنی بە سێ مانگ بەندکراوی داسەپاو و سێ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو سزا درا

سوهەیلا مەتاعی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بە قازانجی گرووپ یان ڕێکخراوەکانی دژبەری نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران" لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی ئەم شارەوە بە سێ مانگ بەندکرانی داسەپاو و سێ ساڵ بەندکرانی…

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٥
کوردستان

سەقز؛ پێنج هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "هیوا ئەحمەدی"، "سۆران سوڵتانی"، "ڕەحیم قودرەتی"، "محەممەد زەبیحی" و "ئیدریس عەلیمحەممەدی" خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کران.

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ سەقز
کوردستان

ئەمجەد گوریاخێز، چالاکی کرێکاری بە شەش مانگ بەندکرانی داسەپاو و دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو سزا درا

ئەمجەد گوریاخێز، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە شەش مانگ بەندکرانی داسەپاو و دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.

٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٥
کوردستان

سزای لەسێدارەدانی سەجاد مورادی موتڵەق، بەندکراوی خەڵكی شاری هەرسین لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی سەجاد مورادی موتڵەق، بەندکراوی خەڵكی شاری هەرسین و دانیشتووی کرماشان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.

٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٥
کوردستان

ئەردەشێر سوڵتان ئابادی و مەسعوود نادری، دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە دران

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی "ئەردەشێر سوڵتان ئابادی" خەڵکی هەرسین سەر بە کرماشان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.

٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٥