سنە؛ مامۆستا محەممەد خزرنژاد نێردرایە مورەخەسی
٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤، مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینی بەپێشینەی ٢٤ ساڵ پێشنوێژی و وانەوتنەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی نێردرایە مورەخەسی.
٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤، مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینی بەپێشینەی ٢٤ ساڵ پێشنوێژی و وانەوتنەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی نێردرایە مورەخەسی.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک بە ناوی "فەرزاد (نەجمەدین) گەلەبان" خەڵکی گوندی "کەریم ئاوا" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ و دانیشتووی گوندی "وەلندەی خواروو" سەر بە ورمێ، سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا…
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان گوڵی" خەڵکی گوندی "عەلی ئاوا" سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤؛ لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، ١٦ هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆی سنە و دانیشتووی شاری دەماوەند کە هەموویان خەریکی کرێکاری بوون، بەرەوڕووی هێرشی سەرەڕۆیانەی هێزەکانی ئیتلاعاتی دەماوەند بۆ سەر ماڵەکانیان، بانگکرانی…
سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو حەفتە لە دەسبەسەرکرانی سیروان خوداکەرەمی و محەممەدعەلی وەیسی، لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپاریزی خەڵکی سەقز، سەبارەت بە چارەنووسیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵكی شاری "نەڵۆس" سەر بە شاری شنۆ، بە ناوی "بیلال ئەحمەدیئازەر" بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤؛ دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "رامین محەممەدی" و"محەممەد دەشتی" خەڵکی گوندی "ئەڵک" سەر بە شاری کامێران، هێشتا دەسبەسەرن و تاکوو ئێستا سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە دوو حەفتە لە کاتی دەسبەسەرکرانی مستەفا قەوسی و محەممەد ڕەشیدزادە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە سەبارەت بە چارەنووسیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی پوویا حەبیبی، چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی ئەنجومەنی "جەمعیەت سەوزی کوردستان" سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
یەکی سەرماوەزی ١٤٠٤؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەیدحوسێن (زانکۆ) محەممەدی دەسبەسەرکراوی سیاسیی خەڵكی گوندی "ئاڵیکەند"ی بۆکان، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان" لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێوە بە ساڵێک…