سنە؛ دەسبەسەرکرانی دیاکۆ میری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی "دیاکۆ میری" خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی "دیاکۆ میری" خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ئیسماعیل سانیار، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک…
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئایهان ئیبراهیمی هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ ئازاد ڕەعنایی، لاوی تەمەن ٣٤ ساڵی خەڵکی شارۆچکەی "دووشان" شەوی پێنجشەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤ لە کاتی ڕاوەدوونانی هێزە ئینتیزامییەکاندا لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆ گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ ناسێح مستەفایی هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نجێ" سەر بە شاری سنە پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر کرا.
١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ سەید جەماڵ تەها هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ کە لە ڕەشەمەی ١٤٠٣دا بە هۆی دەستڕانەگەیشتی هێزە ئەمنییەتییەکان بە کچەکەی لە جیاتی ئەو دەسبەسەر کرابوو، ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی…
ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، مووسا ئومیدی، چالاکی سیاسی و بەرپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی سەیدکەماڵ ئیبراهیمی، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە و مامۆستا لە زانکۆی پەرستاریی مەهاباد، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
١٢ی پووشپەڕ؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی دەورەیەکی ٨ هەتا ١٦ ڕۆژە لەکاتی دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی "ئارش مەلائەحمەدی"، "کەیوان ئاشتاب" و "یوونس تەنهایی"، سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی دەسبەسەرکرانیان زانیارییەک لەبەر دەستدا…
١٢ی پووشپەڕ؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا "عەلیڕەزا خالیدی" هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ بە شێوەی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.