هێزە حکوومەتییەکان لە سەردەشت کاسبکاران دەدەنە بەر دەسڕێژی گوللە
هێزە نیزامییەکان لە ناوچەی سەردەشت هەژمارێک لە کاسبکارانی کورد،دەدەنە بەردەسڕێژ.
هێزە نیزامییەکان لە ناوچەی سەردەشت هەژمارێک لە کاسبکارانی کورد،دەدەنە بەردەسڕێژ.
چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ، جارەنووسیان بە ناڕوونی ماوەتەوە.
بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، زیندانیانی سیاسی بەندی دەوازدەیان، بۆ حوسەینییەی ئەو زیندانە ڕاگواستووە.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشار پاش دەسبەرسەرکردنی بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ ڕاگوێزراوە.
کۆڵبەرێکی کورد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ماکۆ بریندار بوو.
دادگای ئینقلابی شاری سنە دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی چالاکێکی مەدەنیی کورد ، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر داواکارییەکی ئەم چالاکە بۆ بەرێوەچوونی دووبارەی دادگاییەکەی بە شێووەیەکی ئاشکرا.
دادگای کرماشان بڕیاری نەگرتن و بێتاوانی بۆ دوو ڕۆژنامەنووسی خەڵکی ئەو شارە دەرکرد.
کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری سەڵماس ،بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.
دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی شارەکانی سەقز و بانە بە هۆی سەرمابردوویی لە سنووری شاری بانه گیانیان لە دەست دا.
لاوێکی کورد خەڵکی شاری سەردەشت، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ دەسبەسەر کرا.