چوارشەممە، ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی کامران سوڵتانی، کامێرامەنی کورد و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

دوانیوەڕۆی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کامران سوڵتانی، کامێرامەنی ٤٥ ساڵەی خەڵكی بۆکان، بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ بۆکان
کوردستان

مەهاباد؛ یوونس تەنهایی به ٢٠ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران مەحکووم کرا

١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤؛ یوونس تەنهایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «هەمزاوا» سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە به سەرۆکایەتیی دادوەر «یاسر گوەزلی» به ٢٠ مانگ و یەک ڕۆژ مەحکووم کرا.

١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ مەهاباد
کوردستان

گیانلەدەستدانی دوو کرێکاری سەقزی لە یەک حەفتەدا؛ ڕەسووڵ داراب و جەواد بەهرامی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانیان لەدەست دا

ی ڕەزبەری ۱۴۰۴؛ لە ڕۆژانی ۸ و ۱۴ی ڕەزبەری ١٤٠٤دا، دوو کرێکاری خەڵکی سەقز بە ناوەکانی «ڕەسووڵ داراب»، وەستای جۆشکاری و «سەید جەواد بەهرامی»، لە بینای نیوه‌کارەدا بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی و بەربوونەوە بۆ نێو کاناڵی ئاسانسۆر گیانیان لەدەست…

١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٥
کوردستان

بانە؛ مێهدی شەریفی، کۆڵبەر و باوکی منداڵێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی "مێهدی شەریفی" کوڕی ساڵح و خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "سارداو"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ بانە
کوردستان

کامیار بەراتی و کەیوان محەممەدی لە بەندیخانەی دێزڵاوا و زەنجان لە سێدارە دران

١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤؛ لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا حوکمی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد لە پێوەندی لەگەڵ تۆمەتەکانی "کوشتن" و "تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر" لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان و بەندیخانەی زەنجان جێبەجێ کرا.

١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٥
کوردستان

سامان محەممەدی خیارە، بەندکراوی عەقیدەتیی کورد لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە درا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، هەواڵدەریی "میزان" سەر بە هێزی دادوەری باسی لە جێبەجێکرانی سزا سێدارەی سامان محەممەدی خیارە، بەندکراوی عەقیدەتیی کوردی خەڵکی سنە کرد.

١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٥
کوردستان

بانە؛ ڕێبوار محەممەدزادە، کۆڵبەر و باوکی دوو منداڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە بانە کوژرا

نیوەشەوی ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤، "ڕێبوار محەممەدزادە" کۆڵبەری تەمەن ٣٨ ساڵ و باوکی دوو منداڵ، خەڵكی گوندی "سپیدار" سەر بە شاری بانە، لە ناوچەی سنووریی "سوورکێو"ی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان گیانی لەدەست دا.

٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ بانە
کوردستان

سزای سێدارەی مەحموود قەیتەرانی و ڕەزا شەهلائی‌نیا لە بەندیخانەکانی سنە و کرمان جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "مەحموود قەیتەرانی" خەڵکی شاری مەریوان لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٥