کوژران و بریندار بوونی دوو کاسبکاری خەڵکی شاری سەقز
دوو کاسبکاری کوردی خەڵکی شاری سەقز، کەوتنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە و یەکێکیان گیانی لەدەست دا.
دوو کاسبکاری کوردی خەڵکی شاری سەقز، کەوتنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە و یەکێکیان گیانی لەدەست دا.
چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
هێزەکانی سپای پاسداران لە شاری شنۆدا، کاسبکارێکی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد.
چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، بە یەک ساڵ زیندانیی تەعلیقی بۆ ماوەی سێ ساڵ سزا درا.
لە چارەنووسی مامۆستایەکی دەسبەسەرکراوی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
کاسبکارێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران، گیانی لەدەست دا.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی سەر بە ژاوەرۆی شاری سنە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری سنە کرا.
تراژیدیای کوژرانی کۆڵبەران بە تەقەی هێزە نیزامییەکان و بەربوونەوەیان لە بەرزاییەکاندا، کۆتایی پێ نەهاتووە و لەو پەیوەندییەدا، کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزی سپای پاسداران گیانی لەدەست دا.
مامۆستایەکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن مەئموورانی هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوەتەوە.
دوو لاوی کورد خەڵکی گوندی "نێ"ی شاری مەریوان، پاش تەواوکردنی ماوەی زیندانی بوونەکەیان، لە زیندان ئازاد کران.