چوارشەممە، ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بەندیخانەی سنە؛ مامۆستا محەممەد خزرنژاد لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی مورەخەسییەکەی گەڕێندرایەوە بەندیخانە

ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، مامۆستا محەممەد خزرنژاد پاش کۆتاییهاتنی مورەخەسییە ١٠ ڕۆژەکەی کە بۆ یەکەمین جار وەریگرتبوو، بۆ درێژەدان بە ماوەی حوکمەکەی گەڕێندرایەوە بەندیخانەی ناوەندیی سنە.

٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ بەندیخانەی سنە
کوردستان

مەهاباد؛ یەک حوکمی سێدارە و ۶۰ ساڵ بەندکران بۆ کاوەیس عەبدوڵڵازادە ئەقدەم و شەش هاووڵاتیی دیکە

٤ی خەزەڵوەری ۱۴۰۴؛ حەوت هاووڵاتیی کورد بریتی لە "کاوەیس عەبدوڵڵازادە ئەقدەم" بە تۆمەتی "بەغی" بە لەسێدارەدران، "یووسف مام قادری"، "هێمن مام قادری"، "سالار بایزیدی ئازەر"، "مەنسوور کەربەلایی"، "حەسەن مامیل ئازەر" و سالار سەیدڕەحیمی" بە…

٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ مەهاباد
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی ئارام وەفایی، لاوی تەمەن ١٨ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی "ئارام وەفایی" کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی "عەباس ئاباد" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ بۆکان
کوردستان

مەهاباد؛ سرووش یووسفزادە بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرا

ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "سرووش یووسفزادە" بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرا.

٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ مەهاباد
کوردستان

ورمێ؛ هەڵوەشانەوەی حوکمی سێدارەی پێنج کەس لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠١ لە دیوانی باڵای وڵات

سزای سێدارەی پژمان سوڵتانی، ڕزگار بەیگزادە بابامیری، عەلی(سۆران) قاسمی، کاوە ساڵحی و تەیفوور سەلیمی بابامیری، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژینا لەلایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە هەڵوەشایەوە.

٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ ورمێ
کوردستان

بانە؛ ئیبراهیم پیرانزاد، کۆڵبەری لاو بە هۆی تەقەی فیشەک لە دڵی گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بەسەختی بریندار بوو

شەوی هەینی ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم پیرانزاد" خەڵكی بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "شاهۆ ڕۆستەمی" بەسەختی بریندار بوو.

٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ بانە
کوردستان

مەهاباد؛ کەیوان مامەگوڵی بە شەش مانگ بەندکران مەحکووم کرا

٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤؛ هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەیوان مامەگوڵی" خەڵکی گۆێگتەپەی مەهاباد، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە شەش مانگ بەندکران سزا درا.

٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ مەهاباد
کوردستان

میاندواو؛ شەهاب تەوان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی داسەپاو سزا درا

٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤؛ لە درێژەی ڕەوتی دەرکردنی سزا دادوەرییەکان دژی چالاکان و هاووڵاتییانی کورد، شەهاب تەوان هاووڵاتیی کوردی خەڵکی "برایم ئاباد"ی سەر بە میاندواو لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی…

٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ میاندواو
کوردستان

سنە؛ مامۆستا محەممەد خزرنژاد بۆ یەکەمین جار بە دانانی بارمتەی قورس مورەخەسیی پێ درا

ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینی بەپێشینەی ٢٤ ساڵ پێشنوێژی و وانەوتنەوە پاش تێپەڕبوونی سێ ساڵ بۆ یەکەمین جار بە دانانی بارمتەی قورسی سەرووی پێنج میلیارد تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنەوە نێردرایە…

٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ سنە