یەکشەممە، ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

چالاکێکی سیاسی لەلایەن تورکیەوە ڕادەستی ئێران کرا و مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی چالاکێکی سیاسیی دیکە لە ئارادایە

چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی کامیاران و نیشتەجێی وڵاتی تورکیە، لەلایەن کاربەدەستانی ئەو وڵاتەوە ڕادەستی ئێران کرایەوە و هەروەها چالاکێکی سیاسیی دیکەی کوردی خەڵکی مەریوان، مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی لەلایەن دەوڵەتی ڕۆمانییەوە لە سەرە.

٧ی بەفرانباری ٢٧١٩
کوردستان

لە زیندانی ورمێ دوو بەندکراو گیانیان لەدەست دا و ١٠ زیندانیی تر مانیان گرتووە

دوو زیندانی لە زیندانی ورمێ بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی ئانفوڵانزاوە گیانیان لەدەست دا و هاوکات ١٠ زیندانیی تر بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە نەبوونی خزمەتگوزاریی تەندروستی، مانیان گرتووە.

٦ی بەفرانباری ٢٧١٩
کوردستان

هاووڵاتییەکی ئیلامی بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرا

دادگای ئینقلابی ئیلام، هاووڵاتییەکی بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد و هەروەها لە چالاکیی میدیایی قەدەغە کراوە.

٤ی بەفرانباری ٢٧١٩