ئەندامێکی گرووپی "چلچەمە" دەسبەسەر کرا
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، "شادمان بەنی بەشەر"خەڵکی شاری سنە، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی چلچەمە" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، "شادمان بەنی بەشەر"خەڵکی شاری سنە، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی چلچەمە" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتیی کورد لەسەر بڕیاری فەرماندەی پایگای "بانی لوان" لە بەخشی باینگان سەر بە شاری پاوە، دەسبەسەر و دواتر لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە ئازار و ئەشکەنجە درابوون.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی "ئیبراهیم محەممەدی" لە گەڕەکی "حاجیئاوا"ی سنە و ناوبرایان دەسبەسەر کرد.
ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری ورمێ بە ناوی "ئازاد عەزیزی" کوڕی "عومەر"، بەهۆی هەگەڵگرتنی پلاکاردێک کە لە سەری نووسرابوو، "من دەنگ نادەم" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لە ماوەی ٩ مانگی ساڵی ٩٨دا، ١ هەزار و ٣٦٣ کرێکار لە ئێراندا بە هۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست داوە و ئەو ئامارە بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو، ٨.٥٪ زیادی کردووە.
ڕۆژی چوار شەممە ٢٣ ڕێبەندان، "ئەسکەندەر لوتفی"، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ـ مەریوان، لەلایەن دادگای گشتییەوە، بە دوو ساڵ زیندانی، مەحکووم کرا.
ڕۆژی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "نەبی ئەحمەدپەنا" خەڵکی شاری پیرانشار، لە سنوورەکانی ئەو شارە، لە کاتی کۆڵبەریدا تووشی سەرمابردوویی بوو.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، چوار زیندانیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد ئەلیاسی"، "هیوا قوربانی ئەقدەم" خەڵکی گوندی "قەرەگۆل"، مەنسوور شارەبان" خەڵکی گوندی "برایماباد و "هەژار عەباسی" خەڵکی گوندی گوێجەلی"ـی شاری بۆکان، لە زیندانی ناوەندیی شاری…
هێزە ئیتلاعاتییەکان بە دوورخستنەوەی مامۆستایەکی ئایینی لە سەر کارەکەی لە گوندی "ناچیت"، هەنووکە ئەو گوندە بێ مامۆستایە و ئەمەش ناڕەزایەتی دانیشتوانی ئەو گوندی لێکەوتووەتەوە.
ڕۆژی سیشەممە ١٩ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فواد وەکاڵەتی" خەڵکی ماکۆ، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ماکۆ کرا.