یەکشەممە، ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری سەردەشت بریندار کرا

چەند ڕۆژ پیش، ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنووری شاری سەردەشت کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و لە ئاکامی ئەو تەقەیە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەبدولواحید کەریم‌پوور" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی محەممەدئەمین بە سەختی بریندار کرا.

٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

فەرماندەی سنوورپارێزی ڕەوایی دەدات بە داگیرکاریی حکوومەتی و ئەو کوشتن و بڕینەی کە دەیکەن.

"یەحیا ئیلاهی"، فەرماندەی هەنگی سنوورپارێزیی له پارێزگای کرماشان، ئەو کۆڵبەرانەی کە دوو ڕۆژ پێش، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە لە سنووری نەوسوود تەقەیان لێکرا، بە "دسدرێژکار" لە قەڵەم دا.

٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی سنە کرا

حەوتووی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "وەلی نەسری" تەمەن ٥٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" دانیشتووی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

کۆڵبەرێکی دیکە بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا

ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی "شاهد ئەداک"، خەڵکی گوندی "ژیوار"، سەر بە هەورامان، پاش ٢٤ کاتژمێر، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

گوازتنەوەی دوو زیندانیی سیاسیی کورد بۆ بەندی لاوان لە زیندانی ورمێ

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی "کامران دەرویشی و سیامەک ئەشرەفی" لە بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ، بۆ بەندی لاوانی ئەو زیندانە ڕاگوێزران.

٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

٢ کۆڵبەر لە مەریوان و ماکۆ بریندار بوون

ئیوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کامران قادری" خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە شاری مەریوان، بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرا.

٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٩