"مستەفا سەبزی" لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت
ڕۆژی دووشەممە ١ی بەفرانبار، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "مستەفا سەبزی" بەهۆی ئەوەیکە بەرپرسانی زیندانی ورمێ مەرەخەسییان پێ نەداوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەستی داوەتە مانگرتن.
ڕۆژی دووشەممە ١ی بەفرانبار، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "مستەفا سەبزی" بەهۆی ئەوەیکە بەرپرسانی زیندانی ورمێ مەرەخەسییان پێ نەداوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەستی داوەتە مانگرتن.
ڕۆژی دووشەممە ١ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بێهزاد تەلایی" تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی گوندی "ئەنبێ" سەر به ناوچەی تەرگەوەڕ و دانیشتووی شاری ورمێ، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ، ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی سەرماوەز، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "یاسین کەنعانی" خەڵکی شاری سەقز، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی، لە زیندانی ئەو شارە کرا.
زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "محەممەد نوورانیزادە" تەمەن ٥٧ ساڵ کوڕی ڕەحیم خەڵکی شاری بۆکان و دانیشتووی شاری مەهاباد، لە زیندانی شاهروود پاش تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئیزنی مەرەخەسیی دەرمانیی پێدرا.
ڕۆژی شەممە ٢٩ی سەرماوەز، زیندانییەکی مەزهەبی بە ناوی "بێهزاد عەباسی قەراگوز" تەمەن ٣٤ ساڵ کوڕی فەریدوون خەڵکی گوندی "وەلەندەی خواروو" سەر بە شاری ورمێ، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.
شەوی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی سەرماوەز، هێزەکانی هەنگی سنووریی حکوومەتی ئێران، لە سنووری نەوسوود لە سەر ڕێگای کۆڵبەران بۆسەیان داناوەتەوە و تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران کردووە.
پاش بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک بەبۆنەی یەکەمین ساڵڤەگەڕی گیان لەدەستدانی فەرهاد و ئازاد خوسرەوی، دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، کە بەهۆی سەرمابردوویەوە لە ملەی "تەتە"ی هەورامان گیانیان لەدەستدابوو، هێزە نیزامی_ئەمنییەتییەکانی…
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەز، ٧ زیندانی سیاسیی کورد بە ناوەکانی "محەممەدئەمین قازی، کامیل ئەحمەدی خانلەر، کوورش عەزیزی، یووسف ئەحمەدی، ئەبووبەکر میناپاک، تەیب بامروەت و مەغدید محەممەدزادە" بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی شنۆ ئازاد کران.
زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "محەممەد نوورانیزادە" تەمەن ٥٧ ساڵ کوڕی ڕەحیم خەڵکی بۆکان و دانیشتووی مەهاباد لە شاری شاهروود، بارودۆخی تەندروستی نالەبارە.