پێنجشەممە، ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ڕنووی بەفر لە سنووری ورمێ گیانی پێنج کۆڵبەری کوردی ئەستاند

ڕۆژی دووشەممە ۲۹ی بەفرانبار، ٥ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "مەتین ئەسڵانی کوڕی عوسمان، یاوەر ئەسڵانی کوڕی لوقمان، بولەن ئەحمەدی کوڕی سادق، مولایی خودایی کوڕی حاتەم و فرات خودایی کوڕی خورشید"، بەهۆی ڕنووی بەفر لە سنووری ورمێ، گیانیان لەدەست دا.

٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

سێ چالاکی کورد بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ ڕاگوێزران

سێ چالاکی کورد بە ناوەکانی "دەریا تاڵبانی، عەزیمە ناسری و ئەسرین محەممەدی"، پاش دەسبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان لە مەهاباد، بۆکان و تاران، بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی گرتنگەی "ئەلمەهدیـ"ـی ورمێ کران.

٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

سێ ئەندامی مەکتەب قورئان بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای پاوە کران

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ ئەندامی مەکتەب قورئان بە ناوەکانی "عەبدولکەریم فەرهادی، سەعید سەجادی و سەعدی وەلەدبەیگی"، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا لە شاری پاوە کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران گیانی لە دەست دا

سەر لە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یووسف فەتاح‌زادە"، تەمەن ٣٧ ساڵ، کوڕی مەحموود و خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران گیانی لەدەست دا.

٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مەلا "جەمشید حەمیدی"، کوڕی مەحموود خەڵکی گوندی "شاوانێ" سەر بە شنۆ ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کراوە.

٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

زیندانییەکی تۆمەتبار بە "قەتڵ" لە زیندانی ناوەندیی سنە ئێعدام کرا

سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی بەفرانبار، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەکی تۆمەتبار بە "قەتڵ"، بە ناوی "فاتێح قادری‌نیا" تەمەن ٤٦ ساڵ، کوڕی "جەعفەر" و خەڵکی گوندی "دەل" سەر بە سەوڵاوا، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

دەرکردنی حوکمی زیندانی بۆ دوو برا لە مەهاباد

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی " سالار و سامان غەزالی"، خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر "جەواد غوڵامی"، هەر کامەیان بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کران.

٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە مەهاباد دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر بایەزیدی ئازەر"، کوڕی مستەفا و خەڵکی گوندی "لەج" سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٠