سەپاندنی حوکمی سەرەتایی لقی ١ی دادگای ئینقلابی سەقز بەسەر عوسمان ئیسماعیلی و مەحموود ساڵحی
ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی جۆزەردان، لقی ١ی دادگای ئینقلابی سەقز حوکمی سەرەتایی بەسەر عوسمان ئیسماعیلی و مەحموود ساڵحی، دوو چالاکی کرێکاریی ئەو شارە سەپاندووە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی جۆزەردان، لقی ١ی دادگای ئینقلابی سەقز حوکمی سەرەتایی بەسەر عوسمان ئیسماعیلی و مەحموود ساڵحی، دوو چالاکی کرێکاریی ئەو شارە سەپاندووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی جۆزەردان، قانێع خاتری، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەماڵ عەزیزی"، تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی بارام و خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە سنە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی جۆزەردان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەفەر و پەرویز نووری"، خەڵکی گوندی "ئەنبێ" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، بە کۆتایی ماوەی زیندانییەکەیان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کران.
شەوی سێشەممە ٤ی جۆزەردان، موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کوردی بەندکراو لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین، پاش ١٠ ڕۆژ مانگرتن، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە.
حوکمی ١ ساڵ زیندانیی تەعزیریی "جەوانمیر مورادی"، چالاکی کرێکاریی خەڵکی کرماشان لە دادگای پێداچوونەوەئ ئەو شارە، بۆ سزای نەختی گۆڕدرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەید "محەممەد حوسێنی"، خەڵکی شاری نەغەدە، بە تۆمەتی "محاربە"، لە ڕێگای ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد، بە ٤٠ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ…
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی بانەمەڕ، "فاتمە دادوەند"، تەمەن ٤٣ ساڵ، کچی دەروێش و خەڵکی بۆکان کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ دەسبەسەر کرابوو و حوکمی زیندانی بەسەردا سەپابوو، بە پێبەندی ئێلێکترۆنیکی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٤ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شێرکۆ محەممەدپوور" خەڵکی گوندی "بێورانـ"ـی شاری سەردەشت، بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو و لاقێکی لەدەست دا.
قانێع خاتری، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە هەنووکە لە گرتنگەدایە.