سێشەممە، ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سنووری نەوسوود؛ دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هیزە نیزامییەکان بریندار بوون

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردان، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "بەشیر ئەحمەدزادە" و "بەسیر ئەحمەدزادە"، خەڵکی گوندی "دشە" سەر بە پاوە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بریندار بوونە.

٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢١ سنووری نەوسوود
کوردستان

سنووری نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو

شەوی شەممە ٢٢ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "وەلی ڕوستەمی"، خەڵکی گوندی "پشت‌کڕ" سەر بە سەلاس باوەجانی، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بریندار بووە.

٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢١ سنووری نەوسوود
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ شاکر بێهرووزی پاش پشتڕاستکردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە مانی گرتووە

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردان، شاکر بێهرووزی زیندانیی سیاسیی کورد و مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ورمێ، لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڕەوتی نادادپەروەرانەی دادڕەسییەکەی و پشتڕاستکردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی لە دیوانی باڵای وڵات، دەستی داوەتە مانگرتن.

٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢١ زیندانی ورمێ
کوردستان

زیندانی مەریوان؛ دیاکۆ بالکی هاتە مەرەخەسی

ڕۆژی شەممە ٢٢ی جۆزەردان، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "دیاکۆ بالکی"، تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی حەسەن و خەڵکی مەریوان لە زیندانی ئەو شارە هاتە مەرەخەسی.

٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢١ زیندانی مەریوان
کوردستان

بانە؛ کۆڵبەرێک لە سنووری "هەنگەژاڵ" بریندار بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەسعوود خزرنژاد"، خەڵکی بۆکان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، بریندار بووە.

٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢١ بانە
کوردستان

زیندانییەک لە زیندانی ناوەندیی ورمێ گیانی لەدەست دا

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی شەممە ٢٢ی جۆزەردان، زینداییەکی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ورمێ بەهۆی ئەوەیکە درەنگ ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، لە بێهداریی ئەو زیندانەدا گیانی لەدەست داوە.

٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢١
کوردستان

هاووڵاتییەکی مەریوانی دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن فەرەجی" تەمەن ٤٤ ساڵ کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی "لەنجئاوا"ی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١
کوردستان

سنووری نەوسوود؛ کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاس باوەجانی بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا

کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حەمید وەیسی"، خەڵکی گوندی "مەیدان‌ تفلی" سەر بە بەخشی ناوەندیی شاری سەلاس باوەجانی، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست داوە.

٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١ سنووری نەوسوود