مەهاباد؛ کاوە سلێمانپوور بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کاوە سلێمانپوور"، خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە" سەر بە مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە، ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کاوە سلێمانپوور"، خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە" سەر بە مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە، ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بێهروز عەزیزی"، تەمەن ٤٠ ساڵ، کوڕی محەممەدساڵح و خەڵکی گوندی "مێراو" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "سامان محەممەدی"، خەڵکی کامیاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بانە دەسبەسەر کرا.
هەواڵدەریی مافی مرۆیی "هێرانا" ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەر، باسی لە دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خەدیجە مێهدیپوور"، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید سەرئەفراز"، خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئەمنییەتیی شارامفەری سنە، ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەزبەر، ٥ هاووڵاتی بە ناوەکانی "فاروق سلێمانپوور" کوڕی سلێمان، "مەسعوود سلێمانپوور" کوڕی سەلیم، "موحسێن سلێمانی" کوڕی قادر، "دیار سلێمانپوور" کوڕی خزر خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە" و "ئارش فەرشادفەڕ" کوڕی فەتاح خەڵکی شاری مەهاباد،…
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەنوەر چالشی"، خەڵکی گوندی "لۆرزنە" و "کامیل سەیدان مەسکەن (جەباروەند)"، خەڵکی گوندی "چریاوا" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێ، هەر کامەیان ٧ ساڵ زیندانی تەعزیرییان بەسەردا سەپاوە.
ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەزبەر، سێ کاسبکاری سەقزی بە ناوەکانی "فاتێح، فەرهاد سۆهرابی و ئەحمەد شێخ ڕەحیمی"، لەلایەن ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.
حوکمی زیندانیی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعید تابناک"، خەڵکی شنۆ لە دادگای پێداچوونەوەدا، بۆ ٤ ساڵ و ٢ مانگ کەم کرایەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەرەستوو قەیسەری"، خەڵکی گوندی "کێلە کەوو" سەر بە دیواندەرە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ئازاد کرا.