حەسەن قوربانی برای حەیدەر قوربانی دەسبەسەر کرا
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز، "حەسەن قوربانی" برای حەیدەر قوربانی زیندانیی سیاسیی کوردی ئێعدامکراو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز، "حەسەن قوربانی" برای حەیدەر قوربانی زیندانیی سیاسیی کوردی ئێعدامکراو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز، "حەیدەر قوربانی" کوڕی عەلی و زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری کامیاران لە زیندانی سنە، لەسێدارە درا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەز، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "شۆڕش ڕەسووڵ زادە"، خەڵکی گوندی "سیادەر" سەر بە سەقز، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، "ڕەحمان ڕەحیم پوور"، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی سەقز، پاش کۆتاییهاتنی ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەز، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد ئەحمەدی"، "ئیدریس بەهرامیان" و "فەرید درەخشانی" خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی زولفی" کوڕی "حەمزە"، خەڵکی شاری بۆکان، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەز، "ئەحمەد تەموویی" زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی "سەڵماس" لە ١٥هەمین ساڵی تێپەڕکردنی مەحکوومییەتی خۆی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی سەرماوەز، "حەبیبوڵڵا لەتیفی" زیندانیی سایسیی کوردی مەحکووم بە زیندانیی هەتاهەتایی، پاش ١٤ ساڵ زیندان بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی مەرەخەسیی پێ درا.
ڕۆژی ٢٤ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدانی چوار زیندانی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج کە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زینداندا بوون، جێبەجێ کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانا کەسرایی" کوڕی "هیوا"، تەمەن ۲٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.