سێشەممە، ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

دیوانی باڵای وڵات حوکمی "قیساسـ"ـی زینداییەکی لە زیندانی سنە بە تۆمەتی "کوشتن" پشتڕاست کردەوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران باسی لە پشتڕاستکردنەوەی "قیساسـ"ـی زیندانییەک بە ناوی "ئەکبەر عەباس‌پوور مەراغە" کە هەنووکە لە زیندانی سنەدایە، لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە کرد.

٤ی بەفرانباری ٢٧٢١
کوردستان

زیندانییانی سیاسی و عەقیدەتی لە زیندانی ورمێ کۆتاییان بە مانگرتنی خۆیان هێنا

ژمارەیەک لە زیندانییانی سیاسی و عەقیدەتی کە لەهەمبەر ڕاگواستنیان بۆ بەندی نوێی سەرووئەمنییەتی بە نیشانەی ناڕەزایەتی مانیان لە خواردن گرتبوو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی بەفرانبار کۆتاییان بە مانگرتنی خۆیان هێنا.

٤ی بەفرانباری ٢٧٢١
کوردستان

دوو هاووڵاتیی کامێرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سیروان قوربانی" و "بورهان کەمانگەر" خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٤ی بەفرانباری ٢٧٢١
کوردستان

دوو هاووڵاتیی خەڵکی "نەغەدە" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەرهەنگ عەلیزادە" کوڕی "ڕەزا" و "فەرزین عەبدوڵڵازادە" کوڕی "خالید" خەڵکی گوندی " کۆیکانـ"ـی سەر بە شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٣ی بەفرانباری ٢٧٢١