سنە؛ زانا مینبەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
ڕۆژی سێشەممە یەکی ڕەشەمە، لاوێکی کورد بە ناوی زانا مینبەری، خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە یەکی ڕەشەمە، لاوێکی کورد بە ناوی زانا مینبەری، خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی ڕێبەندان، مستەفا زاهێرزهوور، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی دووشەممە، ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "ئیرەج پاکی"، خەڵکی شاری سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەردەبێڵ جێبەجێ کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێمن نیکپەی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "چۆڕ"، سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ کۆمەڵایەتیی نۆژین، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، ساسان چەمەنئارا لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ئیلام، بە مەبەستی وەرگرتنی ئاخرین بەرگری سەبارەت بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بە قازانجی گرووپەکان و ڕێکخراوەکانی دژبەری نیزام"، بانگی لقی ٤ی…
ڕۆژی شەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هەژار ئەحمەدیئازەر، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "ناچیت"، سەر بە شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ئازاد کرا.
٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو مانگ و ٢٢ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی زەکەریا کەریمی، برای ئەیووب کەریمی، بەندکراوی عەقیدەتیی لەسێدارەدراو و خەڵکی مەهاباد، ناوبراو هێشتا دەسبەسەرە و چارەنووسی ناڕوونە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێک بە ناوی "سەلمان ئەمیری"، خەڵکی مەریوان، بە هۆی بەربوونەوە لەبەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو.
شەوی هەینی، ٢٧ی ڕێبەندان، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ئومید ئازەری" کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی "گردە باسک" و "سەعدی مەحموودی"، کوڕی عومەر خەڵکی گوندی "هەنگەوێ"ی پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کران.