شەممە، ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

مەحموود نیروومەند، چالاکی فەرهەنگیی کورد و بەندکراوی سیاسیی پێشوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای یەک ساڵ و شەش مانگ بەندکران دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی دەرگەز ڕاگوێزرا

٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٣؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، مەحموود نیروومەند، چالاکی فەرهەنگیی کورد و بەندکراوی سیاسیی پێشوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای یەک ساڵ و شەش مانگ بەندکران، دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی دەرگەز لە خوراسانی ڕەزەوی ڕاگوێزرا.

٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

بە دەسبەسەرکرانی مەسعوود مەحموودپوور و محەممەدتاهیر ئەلیاسی، ژمارەی دەسبەسەرکراوانی نەغەدە گەیشتە ٣ کەس

۲۷ی بەفرانباری ۱۴۰۳؛ بە دەسبەسەرکرانی "مەسعوود مەحموودپور" و "محەممەدتاهیر ئەلیاسی" ژمارەی دەسبەسەرکراوانی نەغەدە لە ماوەی دوو ڕۆژدا گەیشتە سێ کەس. "ئەیووب ئارمەند" یەکەمین کەسی دەسبەسەرکراو لەم پێوەندییەدا بووە.

٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

ژیان میری بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا

رۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، چالاکێکی ژینگەپارێز بە ناوی "ژیان (موکرات) میری"، خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

ڕەزا ڕەمەزانزادە لە بەندیخانەی تارانی گەورە؛ بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەنگمان زیاتر لە جاران بەرز دەکەینەوە

ڕەزا ڕەمەزانزادە، بەندکراوی سیاسیی کوردی بەندکراو لە بەندیخانەی تارانی گەورە کە خەریکی تێپەڕاندنی ماوەی ٢ ساڵ و نیو سزای بەندکرانەکەیەتی؛ بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لەم بەندیخانەوە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزیی مەحکووم کردووە و وتوویەتی…

٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

بۆکان؛ ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور، برای محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزرا.

٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٤ بۆکان
کوردستان

نەغەدە؛ دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی ئەیووب ئارمەند لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەیووب ئارمەند" خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٤ نەغەدە
کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکرانی فەرهاد مینبەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرهاد مینبەری" تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی محەممەدڕەحیم، خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٤ سنە