خۆی؛ دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی ئەمین سەعدوئی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ناڕوونیی چارەنووسی
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمین سەعدوئی" خەڵکی گوندی "تاریمیش" سەر بە ناوچەی کوتولی شاری خۆی، بە شێوەی توندوتیژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.









