رۆژنامەنووسێکی دیکەی کورد بە ناچاری رووی لە دەرەوەی وڵات کرد
مەنووچێهر پۆڕدڵ رۆژنامەنووس و چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی مەهاباد، پاش ئەوەی حوکمەکەی لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ پشتڕاست کرایەوە، بە ناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت.
مەنووچێهر پۆڕدڵ رۆژنامەنووس و چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی مەهاباد، پاش ئەوەی حوکمەکەی لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ پشتڕاست کرایەوە، بە ناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بەهۆی فشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیارانەوە رێگری لە ئازاد کرانی زیندانییەکی سیاسیی کورد کرد.
لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی سنەیی کە ١٠ رۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستەبەسەر کرا، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
لە چارەنووسی یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆی ئازادی ئیسلامی شاری میاندواو، هیچ هەواڵێک لەبەر دەستدا نییە.
نامێق مەحموودی پاش ٣٣ رۆژ راگیران و ئەشکەنجەی بەردەوام لە ژوورە تاکە کەسییەکانی زیندانی ئیتلاعاتی شاری سنە، رەوانەی زیندانی رەجایی شاری کەرەج کرایەوە.
دووەمین دانێشتنی دادگایی کردنی برایانی کوردپوور بە ئامادەبوونی پاریزەرەکانیان لە دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد بەرێوە چوو.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بە مەبەستی هەرچی زیاتر ئاشکرا کردنی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، هەر هەفتە راپۆرتێک لەژێر ناوی ''روانگەی هەفتە'' لەسەر پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی ئیــران، بڵاو دەکاتەوە.
حوکمەی ئێعدامی هاووڵاتییەکی ئازەریی خەڵکی شاری سەڵماس لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتی ئێـرانەوە پشتراست کرایەوە.
سی کەس لە چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کورد بە واژۆ کردنی نامەیەک بۆ سەرکۆماری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، خوازیاری پێداچوونەوە و ئازادیی برایانی کوردپوور بوون.
چالاکێکی سیاسی - مەزهەبیی کورد بۆ جاری دووەم لەلایەن هێـزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێـرانەوە دەستبەسەر کرا.