بەرموور: پرژانە سەر ١٠ حاڵەت پێشلکردنی مافەکانی ژنان لەماوەی حەفتە رابردوودا
حەفتەی یەکەمی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی
حەفتەی یەکەمی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی
هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکانی سەربە ئوستانی کرماشان، بە شێوەیەکی بەرین دەزگا و دیشی ماهوارەی هاووڵاتیانیان کۆ کردەوە.
خوشک و برایەکی بۆکانی پاش دوو حەفتە دەستبەسەر کران، هەتا ئیستا چارەنووسیان بە ناڕوونیی ماوەتەوە.
یەك مانگ لەدەستبەسەر كردنی مامۆستایەكی ئاینیی و پێشنوێژی مزگەوتی ئاوایی "سەراو" لەناوچەی ئاڵەشینی بۆكان تێدەپەڕێ و لەو ماوەیەدا دانیشتوانی ئاواییەكەش لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە بەروڕوی فشار بوونەتەوە.
بنەماڵەی چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد و نیشتەجێی دەرەوەی وڵات، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بەرەوڕووی هەڕەشە و فشار بوونەتەوە.
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز لە ناوچەی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژرا.
لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵەی خەڵکی ناوچەی خوڕخوڕەی سەقز بەهۆکارێکی نادیار هەوڵی خۆکوژی دا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
هەرەسی کلیلە بەفر لە ناوچەی ورمێ گیان لەدەست دانی ٢ کۆڵبەری کوردی خەڵکی ناوچەی تەرگەوەڕی سەربەو شارەی لێکەوتەوە.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی مەریوان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بریندار کرا.
دادگای شاری تیکاب حوکمی ٨٠ زەربە قامچیی بەسەر هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری "تیکاب"دا جێبەجێ کرد.