جێبەجێکرانی سزای سێدارەی سەید تەها حەسەنی لە بەندیخانەی بۆکان
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خاکەلێوی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی "سەید تەها حەسەنی" خەڵكی بۆکان، لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خاکەلێوی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی "سەید تەها حەسەنی" خەڵكی بۆکان، لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موراد ئوستوار" خەڵکی "پەسوێ"ی پیرانشار بە دانانی بارمتەی ٤ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی سەید خالید حوسێنی، جەماڵ ئەسەدی، ئێقباڵ شەعبانی، فەردین میرەکی، شەیس ئەمانی، فەرشید عەبدوڵڵاهی، ئارمان سەلیمی و سووسەن ڕازانی لە چالاکانی کرێکاری و مەدەنیی سنە لە…
١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤؛ مازیار تاتایی، پارێزەری پەخشان عەزیزی باسی لە ڕەتکرانەوەی داواکاریی پارێزەرەکانی ناوبراو بۆ جاری دووهەم، بۆ پێڕاگەیشتن بە دۆسییەکەی کرد.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمجەد ساڵحزادە" تەمەن ٣٨ ساڵ و کوڕی ئەحمەد و خەڵکی سەقز، کە لە ڕۆژی ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە، تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوونە و لە گرتنگەی شارامفەری ئیتلاعاتی سپای پاسداران…
ڕۆژی شەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەسعەد باباکەرەمی" خەڵکی گوندی "گاوەرە" و دانیشتووی سنە، "مەحموود نادری" خەڵکی گوندی "دادانەی کەمانگەر" سەر بە بەشی کەڵاتەرزانی سنە، "مستەفا هۆژەبری" خەڵکی گوندی "قوڵیان" سەر…
ڕۆژی شەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی "شێروان حەیدەری"، "ئیدریس حەیدەری" و "سیروان حاتەمی"، خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ" سەر بە بەشی کەڵاتەرزانی سنە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کران.
شێخ زاهێد شەهابی برای شێخ ئازاد شەهابی بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕاگوێزراوە.
وەهاب خەدیریپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە ١٠ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، فەرزاد عەبدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری پەهلەی ناوەندی بەشی زەرین ئابادی سەر بە شاری دێهلوڕان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.