هاووڵاتییەكی مەهابادی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە دەستبەسەر كرا
هێزەكانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد هاووڵاتییەكەی ناوچەی "شاروێران"یان دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیاریان راگواستووە.
هێزەكانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد هاووڵاتییەكەی ناوچەی "شاروێران"یان دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیاریان راگواستووە.
یەکێک لە کچە خوێندکارانی زانکۆی نازلووی ورمێ بە شێوەیەکی گوماناوی لە خەوتنگەی ئەو زانکۆیەدا گیانی لەدەست دا.
حەفتەی دووەمی مانگی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی
لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییانی کورد لە شاری روانسەر، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردن و سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر چالاکانی کورد، چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاواوە حوکمی چوار ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ پشتڕاست کرایەوە.
دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی ناوچەکانی ورمێ و سەڵماس بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژراو و بریندار بوون.
دانا لەنجاوایی پاش مانگێک دەستبەسەر کران لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، رەوانەی زیندانی شاری مەریوان کرا.
لاوێکی کوردی خەڵکی ئیلام، کە ناوەڕاستەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی رابردوو رووی لە وڵاتی ئوسترالیا کردبوو، لە گرتووخانەی پەنابەرانی وڵاتی "پاپوئا گینەی نوێ" کوژرا.
ئاڕمان پەرویزی زیندانیی سیاسیی كوردی مەحکووم بە سێدارە، لەزیندانی شاری "رەشت"ـەوە بۆ زیندانی شاری زابۆل لە ئوستانی سیستان و بەلووچێستان دوور خرایەوە.
دانا لەنجاوایی، چالاکی خوێندکاریی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، پاش ١ مانگ دەستبەسەر کران، هەتا ئێستا چارەنووسی روون نەبۆتەوە.