زیندانییەکی کورد لەگەڵ ٩ کەسی دیکە لەزیندانی قزلحەسار لەسێدارە درا
لێپرسراوانی رێکخراوی زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران حوکمی لە سێدارەدانی ١٠ هاووڵاتییان لەزیندانی قزلحەساری کەرەج بەڕێوە برد.
لێپرسراوانی رێکخراوی زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران حوکمی لە سێدارەدانی ١٠ هاووڵاتییان لەزیندانی قزلحەساری کەرەج بەڕێوە برد.
بەرموور: حەفتەی سێیەمی مانگی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی
نامیق مەحموودی زیندانیی کوردی خەڵکی ناوچەی سەقز کە کۆتاییەکانی مانگی رەزبەری ساڵی ١٣٩٢ لەزیندانی رەجایی شاری کەرەج راگوێزرا، هەنووکە لەزیندانی ناوەندیی شاری سنە لە دەستبەسەری دایە.
ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکان لەشاری بۆکان رێگرییان لەبەڕێوەچوونی کۆنسێرتی (یادکردنەوە)ی مامۆستا حەسەن زیرەک کرد.
تێرهاوێژیی پادگانی ئامووزشیی سەربازی لە شاری مەریوان، کە بە مەودای یەک کیلۆمیتر لە شاری مەریوان دوورە، بێزاری هاووڵاتییانی ئەو شارەی لێکەوتۆتەوە.
چالاکێکی مافی مرۆڤی کوردی خەلكی شاری مەهاباد لە زیندانی تەورێز بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوکمی دادگای ئینقلابی شاری تەوریز مانی لە خواردن گرت.
بنەماڵەی محەمەد سەدیق کەبوودوەند لە راگەیاندراوێکدا خوازیاری " دیاریکردن و نووسین دەقی مافە یاساییەکان" بۆ سکاڵا لەمەڕ "زیندانی و ئەشکەنجە"ی کەبوودوەند لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا بوون.
رێوڕەسمی چوارەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی لەناو زیندانی رەجایی شاری کەرەج بەڕێوە چوو.
بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی هەمەدان حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کوردیان لەو زیندانەدا بەڕێوە برد.
هاووڵاتییەکی دیکەی کوردی خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە "بەزمیرئاوای" سەربە شاری سەرپێڵ زەهاو کوژرا.