عەدنان حەسەنپوور وەکوو یەکێک لە ١٠٠ قارەمانی چاپەمەنیی جیهان ناسێندرا
بەپێشینەترین رۆژنامەنووسی زیندانی لەئێران، چووە ریزی سەد كەسی قارەمان و سەركەوتووی بواری راگەیاندن و چاپەمەنی لە ئاستی جیهاندا.
بەپێشینەترین رۆژنامەنووسی زیندانی لەئێران، چووە ریزی سەد كەسی قارەمان و سەركەوتووی بواری راگەیاندن و چاپەمەنی لە ئاستی جیهاندا.
لە درێژەی رەوتی بانگهێشت و دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورد لە شاری سنە، لاوێکی کوردی خەڵکی شاری سنە لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
رەزا شەریفی بۆکانی زیندانیی سیاسیی پێشوو کورد و خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری مەهابادەوە بانگهێشت کرا.
دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانحوکمی لەسێدارەدانی بۆ سێهاووڵاتیی كوردی سوننی مەزهەب بڕییەوە و هاوكات پشتیوانی لەچالاكێكی مەزهەبیی دیكەی كوردیش كراوە.
بە هۆی نەبوونی بودجە و كێشەی ماڵی، ١٥٠ كرێكاریی ئیدارەی گشتیی رێگا و شارسازیی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە بەرەبەری بێکار کران دان.
بەرموور: حەفتەی یەکەمی مانگی بانەمەڕ ١٣٩٣ی هەتاوی
تێکرای شۆفیر ماشێن و کرێکارانی وزەخانەی کۆڵەسە لە ناوچەی سەردەشت ماوەی چوار مانگە مووچەیان پێنەدراوە.
دوو كۆڵبەری كورد لەناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا بە هۆی هەڵدێران بۆ ناو چۆم و تەقینەوەی مین، کوژراو و بریندار بوون.
زیاتر لە ٨ زیندانیی سیاسیی کوردی ناو زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بە نیشانەی پشتیوانی لە زیندانیانی بەندی ٣٥٠ی ئێڤین دەستیان داوەتە مانگرتن.
سەرنووسەری دوو حەفتەنامەی "ئاگرینی رۆژ" لە شاری سنە، بانگهێشتی حیفازەت ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەو شارە کرا.