سزای ماشەڵڵا کەرەمی لە دوای کۆکردنەوەی سزاکان بۆ سێ ساڵ و ٧ مانگ گۆڕدرا
بە کۆکردنەوەی هەموو سزاکانی بەندکران لە دوو دۆسییەی ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی نارازیی لەسێدارەدراوی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی محەممەدمێهدی (کۆمار) کەرەمی، بەندکرانەکەی بۆ سێ ساڵ و حەوت مانگ گۆڕدرا.









