بۆ یەکەمجار
کە تۆم بینی
وەکوو پرشە بەفری سپیی سەر لووتکەی شاخ،
بەدەم نەرمە شەماڵی عەشق، هەڵپڕژام بە روومەتتدا،
بە خۆم نەبوو،
دڵۆپ ...دڵۆپ
هەر لەوێدا
لەنێو تۆدا توامەوە
پاش تەمەنێک... دابڕان و دووری لە تۆ
ئێستاکەش کە .... جاروبارە نیگای تیژی پڕ خەیاڵم،
دەبێتەوە بە میوانی ئەو زەمەنە،
لە ئاوێنەی ئەو یادەدا، بە کۆمە....کۆم.... رائەپسکێم....
وەکوو جاران ئەژێمەوە!