ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حوجەت قزاوەت"، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە سنووری نەوسوود پێکرا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ئەو کۆڵبەرە و گرووپێک لە کۆڵبەرانی دیکەیان داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە.

حوجەت قزاوەت، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکنی پاوە کراوە.