وێبلاکی "هەڵۆکانی زاگرۆس" بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک ڕایگەیاند کە، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٥ی بانەمەڕ، "موحەڕەمی" فەرماندەی هەنگی سنووریی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لەلایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە هێڕش کراوەتە سەری و لە ئەنجامدا، بریندار کراوە.
هەتا ئێستا میدیاکانی حکوومەتی لە ورمێ، لە مەڕ هێرشی هەڵۆکانی زاگرۆس هیچ دژکردەوەیەکیان نیشان نەداوە.





