ئاژانسی کوردپا: بنەماڵەیەکی مەهابادی، بەهۆی کەمتەرخەمیی کادرە دەرمانییەکانی نەخۆشخانەی "خومەینیـ"ـی ئەو شارەوە، منداڵەکەیان لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی گەلاوێژ، "محەممەد ئیبراهیمی"، تەمەن ٥ ساڵ، بەهۆی ناشارەزایی کادرە دەرمانییەکانی نەخۆشخانەی خومەینیی شاری مەهابادەوە، گیانی لەدەست دا.

ئەو منداڵە تەمەن ٥ ساڵەیە، بەهۆی لێدانی ناشارەزایانەی دەرزی لە لایەن کادرە دەرمانییەکانی نەخۆشخانەی مەهابادەوە، گیانی لەدەست داوە.

ماڵپەڕی "ڕوکنا" لەمبارەیەوە نووسیویەتی: "بنەماڵەی ئیبراهیمی، سکاڵایان لەسەر کادرە دەرمانییەکانی نەخۆشخانەی خومەینی، تۆمار کردووە".