ئاژانسی کوردپا: سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری کامیاران، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی گەلاوێژ، "سیروان مورادی، بێهزاد کەمانگەر و ئارمان قەیتاسی"، خەڵکی شاری کامیاران، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە، لە چالاکانی مەدەنیی شاری کامیاران دێنە ئەژمار و بەبێ بەڵگەی یاسایی، دەسبەسەر کراون.
ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە لە کاتی دەسبەسەریدا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بێڕێزییان پێکراوە.
دەسبەسەرکردنی ئەم سێ چالاکە، هاوکات لەگەڵ دەسبەسەرکردنی "بورهان کەمانگەر" بووە و هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردنیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.





