ئاژانسی کوردپا: وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد، دژایەتیی خۆی لەگەڵ لە چاپدانی دووبارەی کتێبی "بانکی جیهانی و مافی مرۆڤ"، کرد.
"فەراز فیرووزی مەندومی"، لێکۆڵەری قۆناغی دوکتورای ماف لە زانکۆی هامبوورگ و نووسەری کتێبی " بانکی جیهانی و مافی مرۆڤ"، لە وتووژێکدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا، باسی لە موڵەتپێنەدانی دووبارەی چاپکردنەوەی کتێبی "بانکی جیهانی و مافی مرۆڤ" لە لایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد، کرد.

فەراز فیرووزی مەندومی، لێکۆڵەری قۆناغی دوکتورای ماف لە زانکۆی هامبوورگناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: "وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد ڕایگەیاندووە کە ئیزنی دووبارە چاپکردنەوەی ئەم کتێبە نادەین و هۆکارێکی دیاریکراویشی بۆ لە چاپدانی ڕانەگەیاندووە".
کتێبی "بانکی جیهانی و مافی مرۆڤ"، لە نووسینی "فەراز فیروزی مەندومی"، لە ساڵی ٩١ی هەتاوی لە شاری تاراندا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
نووسەری کتێبی "بانکی جیهانی و مافی مرۆڤ"، دامەزرێنەری ڕێکخراوەی موتالعە و ناوەندی لێکۆڵینەوەی ماف شاری دانشە.





