ئاژانسی کوردپا: بارینی باران و هەستانی لافاو لە دوو پارێزگای کرماشان و ئیلام،نزیکەی ٢٨ میلیارد تمەن، خەساری لە ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەو دوو پارێزگایە، داوە.

بەڕێوەبەری میراتی فەرهەنگی، پیشە دەستییەکان و گەشتیاریی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: بە هۆی هاتنی لافاو، ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەو شارە خەسارەتی ٢٠ میلیارد تەمەنی پێکەیشتووە.
ئومید قادری هەروەها ڕایگەیاند: خەسارە وێکەوتووەکان زیاتر به ئاسەوار و بینا مێژووییەکانی ئەو پارێزگایە گەیشتووە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەو ئاسەوارانەی کە خەسارەیان بەرکەوتووە کرد کە بریتن لە: "پردی کوچە، پردی چهر، تاقی گری، عەمارەتی خەسرەو، خانەی مێژووی ساری ئەسلان".

هەر لەو پەیوەندییەدا، بەڕێوەبەری میراتی فەرهەنگی، پیشە دەستییەکان و گەشتیاریی پارێزگای ئیلام، باسی لە خەسارەتی ٨ میلیارد تمەنی ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەو پارێزگایە کرد

عەبدوڵمەلک شەنبەزادە، ڕایگەیاند: ئاسەوارە مێژووییەکانی پارێزەگای ئیلام کە خەساریان بەرکەوتووە بریتین لە :پردی "کچ و کوڕ و قەڵای "سام" لە شاری چڕداوڵ. قەڵای "پوور ئەشەرەف" لە شاری دەڕەشار، ئاتەشگای "سیاگل" لە شاری ئەیوان و قەڵای "کەنجان جەم" لە شاری مێهران.