ئاژانسی كوردپا: خەڵاتی تایبەتی كۆمیتەی نووسەرانی دەستبەسەركراوی ئەنجومەنی قەلەمی سوید بەخشرایە چالاكێكی مافی مرۆڤی كوردی وڵاتی توركیا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چالاكێكی فەرهەنگی - ئەدەبیی كورد بەناوی موحەرەم ئەربی وەكوو براوەی خەڵاتی توخۆلسكی ٢٠١٤ دیاری كرا.
هەوڵدان بۆ گەشەسەندنی زیاتر و پەرەپێدان بە زمانی كوردی و چالاكیی نواندنی بێ توندوتیژی ئەو هۆكارانە بوون كە ئەو نووسەرەی كوردەی بئ ئەو خەڵاتە دەسنیشان كردووە.

موحەرەم ئەربی بێجگە لە ئەنجامدانی چالاكی ئەدەبی، چەندین ساڵیش لە بواری راهێنانی و پەروەردە كردنی پشسپۆڕانی سیاسیی و كۆمەڵایەتی كوردستان بۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات كاری كردووە.
بەپێی راپۆرتی ئەنجومەنی قەڵەمی سوید (Svenska PEN ) ئەربی لە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٨٨دا بە تاوانی ئاخاوتن لە مەجلیسی سوید لەلایەت پۆلیسی توركیەوە دەستبەسەر و خاكەلێوەی ئەمساڵ دوای چوار ساڵ دەستبەسەری ئازاد كرا.
ئەو خەڵاتە، رێكەوتی ٢٤ی خەزەڵوەر "رۆژی جیهانی نووسەرانی زیندانی" لەرێوڕەسمێكدا پێشكەش بە موحەرەم دەكرێت.
خەڵاتی "توخولسكی" وەكوو بیرئانینی "كورت توخولسكی" "١٨٩٠ ـ ١٩٣٥) نووسەری ئاڵمانی ناودێڕ كراوە.





