رەزا شوان
کەرکووکەکەم
مـن کوردێــکی بچــــووکم
رەسـەنزادەی کەرکـــووکم
کەرکــووکی کوردســـــتانم
زێـدی شـیرین و جـــــوانم
بە هێـز و بیـر و هۆشـــــم
بۆ کەرکووک تێ دەکۆشــم
کەرکووکەکــەم پێناســـــەم
دڵ و خوێن و هەناســـــەم
باوە گـوڕگـوڕ مەشـــخەڵم
گــڕی هەمیشـــــــــەی دڵم
کەرکووک بێ تۆ هەڵناکەم
هەرگیـز لە یــادت نــــاکەم
ســروودی مــن
کوردە گەلی قارەمــــــــــانم
کوردســـــتانە نیشتمــــــانم
پێشــــمەرگەیە پاســــەوانم
ئـازادی یە هیـوای ژیـــــانم
کوردســتانم سۆمای چــاوم
دڵ و هەنـــاسە و هەنـــاوم
هێـزی گوڕی تیـن و تـــاوم
هۆگـری تــۆم هەتـا مـــاوم
کوردســــتانم بە یــــەزدانم
هەردەم وێردی سەر زمانم
دروشم و بەڵێن و پەیمــانم
کوردســـــتانم یا نەمــــــانم
مــــەتەڵ
مەتەڵــــەکەم ئاســــــــانە
خۆشترین شوێنی جیهانە
لە هەشـت پيتی تــــەواوە
بێ دووبــــــــارە کــــراوە
ناوی لەسەر زارمــــــانە
پیــــرۆزە و نیشتــــــمانە
شوێنی نەتەوەی کــوردە
لانەی شـــێری نەبــەردە
زیــرەکی خـۆت بنــــوێنە
چی یە ناوي ئەم شـوێنە ؟
هاوارکە بێ راوەســـــتان
ئاوەدان بی کوردســــتان
ئــاڵا کە مــان
ئـــــــــاڵاکەی کوردســــــــــتانم
ئـــــاڵای رەنــگین و جــــــوانم
بشەکــــــــــــێوە لە ئاســــــمان
خۆشــــــــەویستر لە گیــــــــانم
ئــــــاڵای بـــــەرز و پیـــــرۆزم
رەنگ سوور و سپی و سـەوزم
رۆژەکــــــەت ئــــــــــــازادی یە
هێمــــاشە بۆ نـــــــــــــەورۆزم
ئــــــاڵاکەم رێـــزت دەگـــــرین
لە هەر شـــوێنێک دا بــــــژین
لە دڵــــــــــــمان دا شـــــیرینی
بە تـــــۆوەیە سەربـــــــەرزین





