ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی سەردەشت، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، کوژرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ شەوی رابردوو هاووڵاتییەکی کورد بەناوی "بارزان سەلیم نژاد" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی مەیدانان"ی سەربە ناوچەی سەردەشت بە دەستی هێزە ئەمنییەکان لە شاری رەبەت گیانی لێ ئەستێندرا.
شایەتحاڵێک بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: "هێزە نیزامییەکان تەنیا بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لەو هاووڵاتییە کوردە کوردووە و لە ئەنجامدا دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە".
هەر لەوە پەیوەندییەدا رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بەناوی "ئاکۆ ئەحمەدپوور"، کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی "سوێروێ"ی ناوچە سەردەشت کە لە سنووری نێوان شاری سەردەشت بۆ هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کۆڵبەری بووە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کراوە.





