ئاژانسی کوردپا: بۆ یەکەمجار بەبەبشداری هونەمەندانی کوردی زۆربەی شارەکانی کوردستان، فستیڤاڵێکی گەورە و تایبەت بە مۆسیقای رەسەنی کوردی لە شاری مەهاباد بەڕێوەچوو.
ئەو فستیڤاڵە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٠ی پووشپەڕ لە شاری مەهاباد دەستی بەکار کرد چەندین کەس بەشێوەی تاکەکەسی و گروپی، ژەنینی ئامێری مۆسیقاییان پێشکەش کرد و دواتریش کۆمەڵیک گۆرانی فۆکلۆر، بەیت و حەیران و لاوک پێشکەش بە بەشداران کران.
لەو فستیڤالەدا ٦ گروپ لە شارەکانی "بۆکان، سەردەشت، شنۆ، پیرانشار و مەهاباد" بەشدار بوون کەلە بەشی ژەنینی ئامێری گروپیدا "گروپی شاری شنۆ پلەی یەکەم، گروپی "سەهۆڵان و "بەهێــز"ی شاری بۆکان پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنا.
هەروەها لەبەشی ژەنینی ئامێری تاکەکەسیدا "مستەفا ئەحمەدپوور، فەرید وەیسی، ئەحمەد مەندە و خاکزاد بەڕیز پلەکانی یەکەم هەتا سێیەمیان مسۆگەر کرد.
لەلایەکی دیکەوە لە بەشی گۆرانیبێژیی تاکەکەسیدا " کەماڵ سادق، رێبوار حاجی" کاوە چەلەبی و میهەن خواە" بەڕیز ۆلەکانی یەکەم هەتا سێیەمیان بەدەست هێنا.
لە برگە جیاوازەکانی ئەو فستیڤاڵەدا چەندین هونەرمەند و مامۆستای مۆسیقای کوردی باسیان لە کاریگەری مۆسیقای دەرەکی و بێگانە لەسەر گۆرانی و مۆسیقای کوردی کرد و هاوکات "مۆسیقای کوردیی"یان بە خەزێنەیەکی بەنرخ لە قەڵەم دا.










