ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵێک لە رۆژنامەنووسان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی له شه‌ست و سێیه‌مین رۆژی زیندانی كردنی "برایانی کوردپوور"دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زاییان پێکهێنا.
رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٠ی بانەمەڕ کۆمەڵێک لە رۆژنامەنووسانی رۆژهەڵات و نیشتەجێی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لە سه‌یرانگای" جاسه‌نه"ی هه‌ڵكه‌وتوو له پارێزگای سلێمانی بەڕێوە برد کە ناڕازییان لەو کۆبوونەوەیەدا خوازیاری ئازاد کردنی خوسرەو و مەسعوود کوردپوور بوون و هاوکات پشتگیریی خۆیان بۆ داواكاری رۆژنامه‌نوسانی رۆژهه‌ڵات ده‌ربری.
له كوبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی ئەو دوو رۆژنامه‌نوسه زیندانیكراوه خوێندرایه‌وه كه تێیدا هاتبوو:" ماوەی دوو مانگە رۆڵەکانمان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و هەتا ئێستاش هۆکاری دەستبەسەر کردنیان نەک بە ئێمە وەکوو بنەماڵە، بەڵکوو بە خۆشیان رانەگەیەندووە و لە ژووری تاکەکەسیەکانی زیندانی ئیتلاعاتی ورمێ چارەنووسیان نادیارە.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین رۆژنامەنووس و رێکخراو په‌یام و وتاری پشتگیری خۆیان خوێندەوە كه تێیدا مه‌ترسی خۆیان له دۆخی رۆژنامه‌نوسانی كورد له ئێران ده‌ربڕیبوو.
رۆژنامه‌نوسان، نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی و چالاكانی رۆژهه‌ڵات بە به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كوردپورهكان ناره‌زایی خۆیان له دۆخی رۆژنامه‌نوسانی كورد له ئێران ده‌ربڕی و داوایان له حكومه‌تی ئێران كرد رۆژنامه‌نوسانی زیندانی لە زیندان ئازاد بكه‌ن.







