ئاژانسی کوردپا: ژومارەی نۆزدە و دوایین ژومارەی ئەمساڵی دووحەفتەنامەی "چرۆ" بە چەندین بابەتی نه‌ورۆزیی "وتار، شێعر، په‌خشان، چیرۆک" به دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو کرایەوە.
لەم ژومارەیەدا لاپەڕەیەکی تایبەت بۆ بابەتی هەڵەبجە تەرخان کراوە و کۆمەڵێک شاعیر و نووسەری وەک: ئیبراهیم ئیسماعیل‌پوور، فاتمە حیجازی، شۆڕش ماملێ، عەتا وەلەدی، ئارام فەتحی، سلێمان موکریانی و عومەر فاروقی بە نووسینی وتار، شێعر و چیرۆک تێیدا بەشداربوون.

ماڵپەڕی "کوردپرێس" بڵاوی کردەوە، شانۆی شاری ئاشتی له نووسینی ژنه نووسه‌ری کورد، سیمین چایچی و ده‌رهێنانی فه‌ره‌یدوون ئه‌حمه‌دی له شاری سنه نمایش ده‌کرێت.
ئه‌م شانۆیه له دوایین حه‌فته‌ی مانگی ڕه‌شه‌مه، به هاوکاری و پشتیوانی ڕێکخراوی خێرخوازیی "ڕۆژیار"ی سنه، بۆ بنه‌ماڵه و منداڵانی قوتابخانه‌کانی ئەو شارە نمایش کرا.
هەروەها بڕیارە ئەو شانۆیە له سه‌ره‌تای ساڵی ١٣٩٢ی هه‌تاوی سەرلەنوێ له شاری سنه و شاره‌کانی دیکه‌ی ئوستانی کوردستان بۆ منداڵان نمایش بکرێت.
لەم شانۆیەدا زه‌هرا محه‌مه‌دی، شیلان ئه‌دیب، سۆما قه‌وامی، یاسه‌مه‌ن ئاقایاری، هۆشیار قه‌وامی، هێرش نه‌قشبه‌ندی، موژده مه‌حموودی، مه‌یسون مه‌جیدی، شلێر سه‌یفپه‌ناهی و ئارزین شه‌ریعه‌تی وه‌کوو ئه‌کته‌ر رۆڵیان گێڕاوە.

هەتا ئێستا چەندین نوسراوەی سیمین چایچی وەک: "تیتیل و بیبیل" کراونەتە شانۆی تایبەت بە منداڵان و لە زۆربەی شارەکانی کوردستان نمایش کراون.
لەلایەکی دیکەوە هونەرمەندێکی بۆکانی بەناوی " سولێمان مام رەحیمی" لە فێستیڤاڵی کاریکاتۆر کە لە شاری تاران بەڕێوەچوو، وەک یەکێک لە هونەرمەندانی سەرکەوتووی ئەو فێستیڤاڵە دەستنیشان کرا.
ئەو هونەرمەندە کوردە بە ٣ بەرهەمەوە بەشداری لەو فێستیڤاڵەدا کردبوو کە لە نێوان ٢٠٠٠ بەرهەمی بەشداری ئەو فێستڤاڵە، توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت و دواتر بە دانی خەڵات و لەوحی رێز لێنان، رێزی لێ‌گیرا.





